بەبێ سڕکردن نەشتەرگەرییەكی قورس بۆ هاووڵاتییەک کرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند نەخۆشێک بەناچاری بەبێ سڕکردنی گشتیی نەشتەرگەری بۆ کرا. لەهەواڵێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەكە دەڵێ؛ نەشتەرگەریەكە دوێنێ چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، ئەنجامدراوەو رایگەیاند: نەشتەرگەریی بۆ هاووڵاتییەکی تەمەن 88 ساڵان کراوە، بەبێ سڕکرنی گشتی، چونکە تووشبووی نەخۆشییەکانی شەکرە و فشاری خوێن و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و ناڕێکی دڵ بووه، بۆیە پەنایان بردووەتەوە بەر سڕکردنی دەمارەکانی قاچی. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، قاچی ئەو هاوڵاتییە دووچاری هەوکردنی زۆر و ڕەشبوون هاتبوو، (+femoral nerve block sciatic-popliteal block) بۆیە بە ناچاری و لە ڕێگەی ئامێری سۆنارەوه، نەشتەرگەرییەکەی بەسەرکەوتوویی بۆ كراوه.